رەنگی شین بۆ رۆژی مارەبڕین و نیشانكردن و ئاهەنگ

رەنگی شین بۆ رۆژی مارەبڕین و نیشانكردن و ئاهەنگ
كچان و خانمان، بە تایبەت ئەوانەی نیازیان وایە بچنە ئاهەنگ و زەماوەندێك، یان لە بۆنەی لە دایك بوونی هاوڕێیەكی خۆیان بەشدار بن، تەنانەت ئەوانەی رۆژی نیشان و دەستگیرانی و مارەبڕینیان لە پێشە، بیر دەكەنەوە ئاخۆ چ جلێك گونجاوە بۆ ئەو شوێنانە، تۆش ئەگەر نیازت وایە جلێكی جوانت لەبەر بێت و هەموو ئەوانەی دەوروبەرت بڵێن، ئەو جلە نایابەت چۆن هەڵبژاردووە و لە كوێت پەیدا كردووە، جوانترین و نایابترین جل بۆ ئەو كات و شوێنانە، دەتوانی كراسێكی درێژ لەبەر بكەیت، ئەو كراسانەی كە سەراپای جەستە دەگرێت و بەسەر باڵاتەوە دێتە خوارەوە، جاران لەو یاد و بۆنانە، زیاتر جلی كاسواڵ دەپۆشران، وەك پانتۆڵی جینز و تەنوورە، كەچی ئەو دوو جلە وێڕای ئەوەی بێزارت دەكات، هەروەها جلی ئاهەنگ و بۆنە و زەماوەند نییە، كراسی درێژ، لە دوو شێوازەوە هەن، یەكێكیان كراسی درێژی سادەیە، كە سەرەوەی كراوەیە و شانەكانی دیارن، شێوەی دووەمیش كراسی درێژی پەڕپەڕ و بە نەخشە، هەروەها بەشی سەرەوەشی داپۆشراوە، لە بارەی رەنگی كراسەوە، جوانترین رەنگ بۆ بۆنە و ئاهەنگ و یادی تایبەت، كراسی درێژی رەنگ شینە، كە سەرنجڕاكێش و نایابە لە جوانیدا.
Top