مانای خەون شیر :

مانای خەون     شیر :
زۆر جار لە خەودا دەبینین، كە شیر دەخۆینەوە یان بڕێكی زۆری شیرمان لەلایە یان هەندێ جاریش دۆزیمانەتەوە، شیر، لە خەودا مانای كاری چاك و سوودبەخشە، ئەگەر لە خەودا، شیرت خواردەوە یان شیرت لەلابوو، مانای ئەوەیە كارەكانت سەركەوتوو دەبن و تۆش لە لایەنی چاكەوە درێغیت نەكردووە و كارەكانت جێگەی رەزامەندییە، ئەگەر شیرەكەی لە خەودا بینیت، بۆنی ناخۆش بوو، یان تێكچووبوو، مانای ئەوەیە كە دووچاری كێشە و گرفت دەبیتەوە، ئەگەریش لە خەودا شیرت دۆزییەوە، مانای سەرچاوەیەكی سامان و دارایی بەڕێوەیە و بۆت دێ، هەندێ جاریش لەناو شیردا، خوێن دەبیننین یان ئەگەر شیرەكە پیس بێت، مانای ئەوەیە كە ئێستا كێشەت هەیە و بە ئاسانی چارەسەر نابێت، بە گشتی شیر گوزارشت لە كاری باش و سامانی پاك دەكات.
Top