كولیچەی بە خورما و گوێز

كولیچەی بە خورما و گوێز
خانمان لە ماڵدا، خەریكی چەندین خواردنی جۆراوجۆرن، هەموویان دەكرێنە خوانێك لەبەردەم ئەندامانی ماڵدا دایدەنێن و بەیەكەوە نۆشی دەكەن، كولیچەش خواردنێكی خۆشە و بەتامە، دەتوانیلە هەموو كاتێكدا بیخۆیت، تەنانەت بەیانیان لەگەڵ چای و هەنگوین، خواردنێكی بە تام و بەجۆشە، لێرەوە بزانە چۆن دروستی دەكەیت:
كەرستە كان
1.كۆپ رون
2 كۆپ و نیو ئارد
نیو كۆپ شیری شل پان ئاو
1كە وچكی زەڵاتە خومرە
2. زەردێنەی هێلكە بۆچەوركردنی كولیچەكە.
رێگەی دروست كردن :
- سەرەتا خورما لەگەڵ تۆزیك كەرە تۆزیك سوری دەكەینەوە بۆ ناو كولیچەكە.
- دوای ئەوەی گوێزەكەش لەگەڵ شەكر و هێل تێكەڵ دەكەین خورماكەش دەكرێتە خورما و رۆن دوای دەست دەكرێت بە پێچانەوەی.
- ئارد و ڕون و شیرو هەمووی دەكەینە ناو مەكینەی كارەبای (ستلبێت)ی پێدەڵێن هەمووی دەكەینە ناوی تا دەبێتە هەویر، ئینجا دەری دەهێنیت تا هەندێك بە دەست دەیشێلین.
- دوای ئە وە هەویرە كە خڕخڕی بچوك دەكەین، پاشان خورماكە پاشان گوێزەكەی تێدەكەین دەیكەینە ناو سینی فڕنەكە.
- دواتر بە زەردێنەی هێلكە چەوری دەكەین با پلەی گەرمیی200 بێت تا دەبرژێت لەگەڵ چا پێشكەشی دەكەین.
Top