خاوەن گرانترین رووخسار

خاوەن گرانترین رووخسار
وەك دەزانین كەرەستە و زێر و زەبەند و ئەڵماس گرانبەهان و لە نرخدا بە هەموو كەسێك ناكڕێت، ئەی ئەگەر پێت بڵێن رووخساری كەسێك نرخی ملیۆنەها دۆلارە، ئەو كاتە رەنگە بڵێ، ئاخۆ ئەوە چ رووخسارێكی هەیە ئەوەندە پارە دەكات و گرانبەهایە، بۆیە دەبێ بڕوا بكەن، كە نرخی رووخساری كچێكی چین، دەگاتە (161) ملیۆن دۆلار، ئەوەی شتێك لە دەم و چاوی ئەو كچە بكات، دەبێ ئەوەندە پارە بژمێرێت، ئەو كچە ناوی (ڤان بینگ)ە، تەمەنی (29) ساڵە و ئێستا بۆتە یەكێك لە دەوڵەمەندەكانی وڵاتی چین، بەهۆی ئەو جوانی و ناسكییەی لە دەم و چاوی هەیەتی، تا ئێستا بەشداری لە هەزارەها ریكڵامدا كردووە، كە وێڕای ئەوەی گۆرانیبێژ و ئەكتەریشە، بۆ هەر رێكلامێك نزیكەی نیو ملیۆن دۆلاری پێدەبەخشن، دەتوانن لە وێنەكاندا ببینین كە ئایا ئەوەندە پارە دەهێنێت.
Top