زۆرن ئەوانەی ئەندامێكی جەستیان نییە، یان بە هۆی رووداوێكەوە بەشێكی لەش و لاریان نەماوە، نابێ هیوایان بە ژیان نەمێنێ و واز لە هەموو شتێك بهێنن، چونكە مرۆڤ بە عەقڵ و بیركردنەوە دەتوانێ پێشبكەوێت نەوەك تەنیا بە جەستە)، ئەوە قسەی ئەو ئافرەتە ئەرژەنتینییەیە كە هەردوو قاچەكانی نییە، تا ئێستا وەك هەر ئافرەتێك ژیانی خۆی بەڕێوە دەبات و توانیویەتی وەك ئەكتەرێك بەشداری چەندین زنجیرە و دراما بكات، ئەو كچە ناوی (كارین كریسپۆ)یە، تەمەنی (35) ساڵە، بۆ ماوەیەك توانی بەشداری لە چەندین نمایشی جلوبەرگدا بكات، دواتر حەزی بە كاری نواندن و ئەكتەری بوو، ئێستاش خەریكی چەند درامایەكی تەلەفزیۆنییە، بەهۆی كارەساتی ئوتۆمبێلەوە هەردوو قاچەكانی لە دەست داوە و بەڵام بێ هیوا نەبووە لە ژیاندا، تەنانەت لە ماوەیەكی داهاتوودا بڕیاری داوە كە هاوسەرگیری بكات، لەگەڵ ئەكتەرێكی هاوڕێی خۆی، هاوسەرەكەشی كەمئەندام نییە و هیچ گرفتی تەندروستیشی نییە، بەڵام كارین توانیویەتی دڵی داگیر بكات و بیكات بە هاوسەری خۆی.