بۆ زانیاریت - رەنگی چاو

بۆ زانیاریت  - رەنگی چاو
رەنگی چاوی هەر كەسێك لەگەڵ كەسێكی دیكە جیاوازە، بەڵام وا باشە بزانی كە رەنگی چاوت لەراستیدا، نە قاوەییە، نە هەنگوینییە، نە رەشە، بەڵكو رەنگی ڕاستی چاوت (شین)ـە، ئەم رەنگانەش تەنیا رووكەشن بە هۆی (میلانین) ـەوە دەردەكەون، دەتوانی ئەم (میلانین)ـە بە نەشتەرگەری لێزەر لاببەی و رەنگی چاوت دەبێتە شینی ڕاستی خۆی، ئەگەر رێژەی میلانین زۆر بێت، دەبێتە قاوەیەكی تۆخ، ئەگەر زۆر كەم بێت دەبێتە قاوەیی ئاچوغ، بەڵام میلانین پرۆتینێكی پارێزەرە بۆ تیشكی خۆر، ئەگەر لاببرێت بە نەشتەرگەری، ئەوا دەبێتە هۆی كزبوونی توانای بینین و بە هیچ نەشتەرگەریەكی تریش ناتوانێت بیهێنێتەوە سەر رەنگی پێشتری، هەروەها رێژەی سەركەوتنی ئەم جۆرە نەشتەرگەریەش زۆر كەمە و مەترسیدارە. رەنگی چاو دەكرێ بە دوو بەش، یەكەمیان رەنگاورەنگە، كە ئەو رەنگانە لە خۆ دەگرێ : سەوز و هەنگوینی (كاڵ)، قاوەیی، بەشی دووەمیش بێ رەنگە واتە تەنیا لە رەنگی شین و رەشە.
Top