شاجوانە تازەكەی كوردستان بەڕێوەیە

شاجوانە تازەكەی كوردستان بەڕێوەیە
لە نێو كورددا هەزارەها كچە شۆخ و شەنگ هەن، ئەگەر بەشداری پێشبڕكێكانی شاجوانی بكەن، ئەگەر نازناوەكەش بە دەست نەهێنن، لە جوانییان كەم نابێتەوە، لە رابردووشدا دوو خولی شاجوانی بۆ شاجوانی كوردستان بەڕێوەچوو، ئەمجارەشیان كچە كوردێكی دیكە خۆی دەپاڵێوێت بۆ شاجوانی هەردوو وڵاتی نەرویج و ئیكوادۆر، ئەو كچە ناوی (فاتیمە)یە و لە دایكبووی (1997) ی شاری مەهابادە و لە منداڵییەوە چۆتە نەرویج. كچێكی شۆخ و شەنگە و چاو و برۆیەكی گەورە و رەنگێكی پێستی ناسكی هەیە. ئەمساڵ بەشداری كردووە لە پێشبڕكێی شاجوانی نەرویج، ئەگەر نازناوەكەی بە دەست هێنا دواتر خۆی لە پاڵەوانییەتی شاجوانانی جیهان بەشداری دەكات، ئێستا لە قۆناغی دووەمی ئەو پێشبڕكێیەدایە، كە لە نێو (50) هاوەڵی هاوشێوەی خۆیدا پێشبڕكێ دەكات، كە بەشی قۆناغی دووەمیش لە مانگی 8 بەڕێوە دەچێت، ئێستا تەنیا لەگەڵ (7) شاجوانی دیكە پێشبڕكێ دەكات، تا ئێستا ئەوەندەی بەشداری كردووە، توانیویەتی بە جلی كوردییەوە بەشداری بكات و جلی نەتەوەكەی بە بەشداربووانی دیكە بناسێنێت، لە دوای ئەو پێشبڕكییەوەش، بەشداری لە پێشبڕكێیەك دەكات كە لە وڵاتی ئیكوادۆر ئەنجام دەدرێ، بۆ ئەو وڵاتانەی هێشتا هەرێمن و سەربەخۆ نین، ئەویش بەناوی كوردستانەوە بەشداری دەكات و جلی كوردیش لەبەر دەكات.
Top