چۆنیەتی پاراستن و ماسككردنی رووخسار لە هاویندا
August 10, 2015
رەنگا و ڕەنگ
- هەوڵبدە دوور بكەویتەوە لە گەرما، بە تایبەت لە كاتژمێرەكانی (1 تا 4ی) ئێوارە، چونكە لەو ماوەیەدا تیشكی هەتاو لە بەهێزترین و بەتینترین كاتیدا دەبێ بۆیە كاریگەریی دەبێ بۆت، ئەگەر كارێكت هەبوو، یان چوونە دەرەوەیەك وا چاكە خۆت لە گەرما بپارێزیت و زیاتر لەبەر سێبەردا ببیت.
- ئەگەر چوویتە دەرەوە، سەیوانێك هەڵبگرە و خۆت لە تیشكی هەتاو بپارێزە، یان دەتوانی كڵاوی كچانە لەسەر بنێیت تا لە گەرما و هەوای گەرم بە دوور بیت، چونكە ئەوانە چاكترین خۆ پاراستنی روخسارتە لە تیشكی بەتینی خۆر.
- بەر لە دەرچوونت، دەتوانی كرێمی دژە هەتاو بەكاربهێنیت، تا ئەگەر لە دەرەوەش بوویت، رووخسارت بە تیشكی هەتاو تێكنەچێ و شتێكت بەسەر بێ، وا چاكترین لەم ماوەیەدا ماكیاژ كەم بكەیتەوە و زۆر بە سادەیی بیكەیت.
- دەتوانی لە رێگەی چەند ماسكێكەوە، كاریگەریی تیشكی خۆر لەسەر دەم و چاوت لابدەیت، لەو كاتەی رۆژێك چوویتە دەرەوە و ئەو رۆژە بە درێژایی كات لەبەر تیشكی هەتاو بووی، لێرەدا ئەو ماسكانە ئامادە بكە و لەسەر دەم و چاوتی دابنێ.
- ماسكی شیر و ئاوی گوڵ : هەندێك ئاردی سفر بهێنە، لەگەڵ بڕێك شیر و ئاوی گوڵ، تێكەڵی یەكتریان بكە و تا دەبێتە هەویر، پاشان دەم و چاوت بشۆ، لەو كاتەی دەگەڕێتەوە ماڵەوە لە دەرەوە، دواتر هەویرەكە بكە ماسكێك بۆ ماوەی (20 تا 30) خولەك لەسەر دەم و چاوت دابنێ.
- ماسكی شەربەتی خەیار و شیر، ئەوەیان كاریگەریی زۆرە و ئەنجامیشی چاكە، خەیار بهێنە و لەناو ئامێری عەسارەی بدە، تا دەبێتە شلە، پاشان شیر بهێنە و تێكەڵیان بكە، دواتر (3) دڵۆپە رۆنی زەیتوون تێبكە ناو گیراوەكە، دواتر جوان تێكەڵیان بكە تا ببێتە گیراوەیەك، ئەو گیراوەیە هەفتانە دوو جار (15 – 20) خولەك لە شێوەی ماسكێك لە دەم و چاوتی بدە.
