تەپسی مریشك

تەپسی مریشك
كەرەستەكان:

1-مریشك.
2-تەماتە ،بیشۆرەوە و لەتی بكە بەشێوەی ئەڵقەی.
3-پەتاتە ،لەتی بكە بەشێوەی بازنەی.
4-دۆشاوی تەماتە و خوێ و بەهارات بە گوێرەی پێویست.
5-یەك لیمۆ لەتی بكە.
6-دوو كەوچكی چێشت سركە.
7-ئاو.
8- زەیت.

هەنگاوەكانی ئامادەكردن:

1-مریشكەكە كەرت بكە و جوان بیشۆرەوە.

2-دۆشاوی تەماتە و حوێ و بەهارات و سركەكە تێكەڵاو بكە و بیكە بەسەر مریشكەكەدا لەناو ئەو دەفرەی كە دەتەوێت مریشكەكەی تێدا ئامادە بكەیت.

3-تەماتە و پەتاتە و لیمۆكە بكە بەسە مریشكەكەدا .

4-بەپێی پێویست زەیت و ئاو بكە بەسەر مریشكەكەدا و بیخەرە ناو فڕنەوە تا ئەو كاتەی ئامادە دەبێت.

5-ئەگەر ئارەزوت كرد دەتوانیت یەك پیازی قەبارە مامناوەند بە ئەڵقەی بجنیت و بیكەیتە ناو مریشكەكەوە
Top