دەگێڕنەوە كە لە پێشوودا، پیاوێكی ئەمریكی چۆتە چێشتخانەیەك و پارەی پێ نەبووە، ئینجا نەیزانیوە چی بكات و چۆن خۆی دەرباز بكات، هەر بۆیە بیرۆكەی كارتی بۆ هاتووە، كە كارتەكە بایی بڕە پارەیەك بێت، دواتر ئەو بیرۆكەیە پەرەی پێدرا و كرایە كارتی ئەلیكترۆنی. ئەو كارتە بریتییە لە كارتێكی پلاستیك و بەپێی داتایەكی بچووك كە هەڵگری كۆمەڵێك زانیاریی كەسێك، یان لایەنێكە، لە ساڵی (1920) بۆ یەكەمین جار ئەو بیرۆكەیە جێبەجێ كرا. كە ئەوەی كارتێكی هەبێ، دەتوانێت ئەكاونتێك بە ناوێك لە بانكدا بكاتەوە، دواتر چەند بڕە پارەی پێویست بێت لەناو بانكی خۆی بێت و دەتوانێت بەو كارتە لە هەر شوێنێك بێت، پارەی خوێ رابكێشێت، وێڕای ئەوەی كە بانك قازانجی خۆی لەو ئاڵۆگۆڕە وەردەگرێت. چەند جۆریش كارتی دڵنیایی هەن، لەوانە: كارتی دڵنیایی، كارتی پڕ كردنەوە، كارتی قەرز، كارتی گەرێنتی دڵنیایی، كارتی هۆشمەند، كارتی پارەدانی پێشوەختە، كارتی بەشداریكردن، كارتی پاداشت.