وڵاتانی جیهان، هەر یەكەو بە كاری خۆیەوە سەرقاڵە، لە هەندێ وڵات شەڕ و ناخۆشییە، لە هەندێكی دیكەش شامی ئامانە، ئەگەر وڵاتی چین بە نموونە وەربگرین، بەهۆی زۆری دانیشتووانی، رۆژانە كاری سەیر لەو وڵاتە دەكرێ و ئەنجام دەدرێ، ئەوەتا لە تازەترین كارە سەمەرەكانیان، دروستكردنی راخەرێكی سەر شەقامە لە شیرنەمەنی و شەكرۆكە، كۆمپانیایی ئای ئێف ئیسی تایبەت بە دروستكردنی شیرنەمەنی لەو وڵاتە، لە یادی ساڵانەی خۆیدا، هەڵسا بە دروستكردنی گەورەترین و درێژترین بەرماڵە شیرنەمەنی، كە درێژییەكەی (23) پێ بوو. واتە دەكاتە (276) مەتر، ئەوەی جێگەی باسە نزیكەی (2000) كارمەندی شیرینی ئەو كۆمپانیایە بەشداری دروستكردنی ئەو شەقامە شیرینییە بوون، كارەكەش بە (5) رۆژ تەواو بوو.