جانتای پشت و جانتای دەست بۆ كچان

جانتای پشت و جانتای دەست بۆ كچان
كچان، هەردەم پێویستیان بە جانتا دەبێ، هەندێكیان حەز بە جەنتای بچووك و هەندێكی دیكەش جانتای گەورەیان لا پەسندە، هەر بۆیە گرنگە كە جانتایەك هەبێت لە دەستیان، یان لەسەر شانیان بێ، تاوەكو كەرەستە و كەلوپەلەكانیان تێدا دابنێن. پسپۆڕان قسەیەكی خۆشیان هەیە لەسەر جانتای خانمان و دەڵێن: هەموو شتێكی تێدایە تەنیا گیانداری فیل نەبێت. كچانیش ئەوانەی لە قوتابخانە و زانكۆ دەخوێنن، پێوستیان بە جانتای جۆراوجۆرە، بەتایبەت ئەوانەی لە قوتابخانە دەخوێنن، زیاتر پێوستیان بە جانتای پشتە، تەنانەت كچانی زانكۆش، دەتوانن ئەو جۆرە جانتایە لە پشتیان بكەن، چونكە شێوازێكی جوان و نایابی هەیە، وێڕای ئەوەی كە دەستەكان ماندوو ناكات و لەسەر پشتیش ئەوەندە قورس نابێ، شێوازێكی جوان و خنجیلانەی هەیە، خانمان دەتوانن بۆ كچەكانیان دابینی بكەن، بەتایبەت ئەوانەی لە قۆناغی خوێندنن، هەروەها بۆ ئەوانەی تازە دەچنە قۆناغی زانكۆش، دەتوانن ئەو جانتایانە لە پشت بكەن، تا سیما و جوانییان سەرنجڕاكێش بێت، جلێكی نایاب لەگەڵ جانتای پشت، لە جوانیدا مۆدێكی نەوازەی دەبێت.
Top