بەهۆی زۆری ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی چین، یاسایەك هەیە كە نابێ هیچ خێزانێك لە منداڵێك زیاتری هەبێ، بەپێچەوانەوە ئەوەی منداڵی زیاتری ببێت، سەرپێچی دەكرێ و رووبەرووی یاسا دەبێتەوە، وا دیارە ئەو پیاوە لە خۆی بێزارە، كە (7) منداڵی هەیە. ئەو پیاوە ناوی (جانگ ئیی موو)ـە، كە كاری دەرهێنان دەكات و لە ناوچەی (وشی) دەژی، پاش ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە ئاشكرا بوو، كە ئەو پیاوە حەوت منداڵی هەیە، هەر بۆیە بە بڕی (25) ملیۆن دۆلار سزا درا و دەبێ ئەو بڕە پارەیە بدات، ئەو پیاوەش دەڵێ: لە بەرامبەر منداڵەكانم، ئەوەندە پارە هیچ نییە، ئەگەر هەموو دنیاشیان پێبدەم شایستەی زیاترن.