مۆدی جل و بەرگ لە هاویندا، تەواو جیاوازە لەگەڵ وەرزەكانی دیكەدا، بەهۆی گەرمی و بەتینیی تیشكی هەتاو، خانمان دەبێ جلێكی وا لەبەر بكەن كە بەرگەی گەرما بگرێ و جوانیش بێت، پسپۆڕان دەڵێن: كاتێك لە وەرزی گەرمادا، خانمێك جلێكی نەشیاوی لەبەر دەبێ، لە خۆیەوە دەروونی تێكدەچێ و ئیدی لە خۆی بێزار دەبێ و لەش و لاری دەست بە ئارەقەكردن دەكات و جوانیشی دەشێوێت، یەكێك لەو جلانەی كە لە هاوینەدا خانمان بێزار دەكات، پانتۆڵە، زۆربەی كچان حەز بە پانتۆڵی جینز دەكەن، كەمتر خولیای پانتۆڵی قوماشن، بەڵام ئەگەر لە هاویندا جینزێكت لەبەر بێت، جیاوازە لەوەی ئەگەر پانتۆڵێكی قوماش بپۆشی، چونكە جینزەكە توند و تۆڵە و جەستە دەگرێ و بێزارت دەكات، بەڵام پانتۆڵی قوماش، نەرم و بەرینە و بێزاركەر نییە، ئەگەرچی كچان حەز بە جلی تەسك دەكەن، خۆ دەتوانن پانتۆڵێكی قوماشی تەسك هەڵبژێرن و لەبەری بكەن، وەك ئەوەی لە وێنەكەدا دیارە، بە پێچەوانەی شێوازەكانی پێشوو، نەخشی ئەو پانتۆڵە گوڵدار و بە نەخشی هەمەچەشنە، تۆش یەكێكی لەو شێوەیە هەڵبژێرە و لەبەری بكە، ئینجا دەزانی لەبەر كردنی جیاوازە.