تابلۆ - (خانمی كراس سپی) !

تابلۆ -  (خانمی كراس سپی) !
بەرهەمێكی جوانی وێنەكێشی بەلژیكی (تیو ڤان ریسلبێرگ)، كە لە ساڵی (1862) لە وڵاتی بەلجیكا لە دایك بووە، لە بنەماڵەیەكی بۆرجوازی بووە، دواتر خوێندنی ئەكادیمی لە هونەرە جوانەكانی برۆكسڵ تەواو كردووە، لە ژێر دەستی مامۆستاكەی بە ناوی (جان فرانسوا پۆرتێل) كە ئەویش وێنەكێش بووە. ئەو تابلۆیە ناوی (خانمی كراس سپی)یە، لە ساڵی 1926 ئەو وێنەیەی كێشاوە، لە وێنەكەدا، كە ئەوە دوا وێنەی بووە و هەر لەو ساڵەش كۆچی دوایی كردووە. ئەو تابلۆیە گوزارشت لە شێوازی خاڵ و بەش بەش دەكات، كە بەرەو ئاراستەی رەنگەكان لە وێنەكێشاندا بەدی دەكرێ، كە وا پێدەچێ لە وێنەكەدا رەنگەكان بە شێوەی خاڵ خاڵ چەسپاوە، لەو كاتەش ئەو شێوازە باو بووە، تا رەنگەكان تێكەڵی یەكتر بن و هەر یەكە بە وردە خاڵی بچووكەوە دەربكەوێت.
Top