هەنگاوەكانی پرچ لوول كردن
July 27, 2015
رەنگا و ڕەنگ
- پرچ لەف كردن بە رێگەی لەفی گەرم، سەرەتا ئامێری لەف كردن ئامادە بكە، لە هەمان كاتیشدا پرچت شانە بكە، كە ئەوەش بە مجەفیفە دەكرێت.
- دواتر جەلی لە پرچت بدە و تا هەموو رەگەكانی مووی پرچت و لقەكانیش بگرێتەوە.
- پرچت بۆ (3) بەش دابەش بكە، دوو بەشیان بە تەوقەی پرچ ببەستە و بە شانەیەك پرچت بە نەرمی شانە بكە، هەروەها دەشتوانی بەخاخی پرچ بەكاربهێنیت.
- لەفەكانی پرچ بە دووری 1.5 سەنتیمەتر لە سەری مووەكانی پرچت بدە، پاشان لەفەكە بخولێنەوە و تا لە لەفەكە دەئاڵێت، هەمان ئەو بەشەی پرچە لە سەرەوە بۆ رەگەكانەوە دەخولێندرێتەوە.
- دوای لەف كردن، تەوقەكانی پرچیشت بەكاربهێنە تا بە تەواوی دەبەسترێت و بۆ ماوەی (20) خوولەك بوەستە و پاشان بە هێواشی لەفەكان لێ بكەوە و بەڵام بە نەرمی تا تەڵەمووەكان دەقی خۆیان دەگرن و لوول دەبن.
- دوای ئەوەی پرچت لوول دەبێت، پاشان تەسریحەیەك بكە و لە دوا هەنگاویشدا بەخاخی پرچ یان جەلی پرچ بەكاربهێنە تا لوولەكە جێگیر دەبێت بۆ زۆرترین ماوەش بمێنێتەوە.
