ترێلەى بێ شۆفێر لەسەدا ٩٧ى ڕووداوى هاتوچۆ کەم دەکاتەوە
July 27, 2015
رەنگا و ڕەنگ
ئەمجۆرە ترێلانەش ئێستا لە شەقام و ئۆتۆبانەکانى ئەمریکا دەبینرێن، بەڵام لە ئەڵمانیا لە چەند هەفتەى داهاتوودا مۆڵەتى لێخوڕین لەسەر ئۆتۆبان وەردەگیرێت.
تاقیکردنەوەکەش لەپێشدا لە هەرێمێکدا دەبێت و پاشان لە سەرتاسەرى ئەڵمانیا لە شەقامەکاندا دەبن. ڤۆلفگانگ بێرنهاردى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاکە وتى "لە سەدا ٩٧ى ڕووداوەکانى هاتووچۆ هەڵەى مرۆڤە."
ئەم جۆرە ترێلانەش ئەم هەوڵانە ناهێڵن و دڵنیایی دەبەخشن، بەڵام بە یەکجارى دەست لە مرۆڤ هەڵناگیرێت و دەبێ بۆ کۆنترۆڵکردنى کۆمپیوتەرەکە شۆفێرێک لە ترێلەکەدا دانیشێت، بەڵام لێناخوڕێت.
