دوبارەكردنەوەی ئەم هەڵانە دەبێتە هۆی لاوازبونی قژ

دوبارەكردنەوەی ئەم هەڵانە دەبێتە هۆی لاوازبونی قژ
كاتێك بڕی پێویست خۆراك لەجەستەوە بۆ تاڵەكانی قژ نەڕوات ئەوە بێگومان قژ لاواز و بێهێز دەبێت ،دووبارەكردنەوەی چەند هەڵەیەك دەبێتە هۆی لاوازبونی تاڵەكانی قژ بۆ ئەوەش پێویستە چەند زانیاریەك لەم بارەیەوە بزانن:

1-نەخواردنی ئەو خۆراكانەی پرۆتین و ئۆمیگا سێ و كانزای ئاسن لیپێكهاتەیدا هەیە زیان بەتاڵەكانی قژت دەگەیەنێت و قژ لاواز دەكات بۆ ئەوەش پێویستە بزانن چ جۆرێك خۆراك دەخۆن.

2-بەردەوام بەكارهێنانی ئامێری وشككەرەوەی قژ و ئوتو بۆ خاوكردنەوەی قژ و كاتێك قژ بەشێوەیەكی بەردەوام تیشكی خۆری بەربكەوێت .

3-بەكارهێنانی شامپۆ بەشێوەیكی هەڵە كە لەگەڵ جۆری قژتدا گونجاو نەبێت و زۆر بەكارهێنانی پێكهاتە كیمیاویەكان بۆ قژ و بەردەوام ڕەنگكردنی قژ زیان بەقژ دەگەیەنێت و تاڵەكانی لاواز دەكات .

4-كاتێك خانمان دەچنە تەمەنی نائومێدیەوە و یان لەهەر قۆناغێكدا هۆرمۆنەكانی جەستە تێكبچێت ئەوە كاردانەوەی لەسەر تاڵەكانی قژت دەردەكەوێت.
Top