باڵندەیەک هەوڵ دەدات باڵندەیەکی دیکە لە چنگی هەڵۆیەك ڕزگار بكات

باڵندەیەک هەوڵ دەدات باڵندەیەکی دیکە لە چنگی هەڵۆیەك ڕزگار بكات
وێنەگرێک لە ویلایەتی ئالاسكای ئەمریكا، چەند وێنەك لە هەوڵی باڵندەیەک بۆ ڕزگار کردنی باڵندەیەکی دیکە لە چنگی هەڵۆیەک دەگریت و بلاویان دەکاتەوە.
وێنەکان باڵندەیەک نیشان دەدات کە هەواڵ دەدات بە دەنووک کوتان لە سەری هەڵۆیەک، باڵندەیەکی دیکە لە چنگی هەڵۆکە ڕزگار بکات.
وێنەگرەكە كە ناوی "دیڤید كانالز"ە بە ڕۆژنامەی "دەیلی مێڵ"ی بەریتانی دەڵێت: وێنەگرتنەكە تەنها چەند چركەیەكی خایاند و بەختیش یاوەرم بوو، چونكە كامێراكەم پێشوەختە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی ئامادەكردبوو
Top