بزانە كەللوی ئەو هەفتەیەت چی لە هەگەبدایە بۆت

بزانە كەللوی ئەو هەفتەیەت چی لە هەگەبدایە بۆت
كاوڕ
ماوەیەكە پێداگیری لە هەنگاوەكانت دەكەیت، ئەوەندە زیاد لە پێویست متمانە بە كەسی خۆشەویستت مەكە، چونكە رۆژێك دێ ئەو متمانەیە بە خراپە بۆت دەگەڕێتەوە، كاتێك نهێنییەكت هەیە لەلای كەسێكی بە متمانە باس بكە، تا چارەسەرت بۆت بدۆزێتەوە، دڵگران مەبە بۆ كێشەكانت.
گا
كەسێك رێگری لە ئاوتەكانت دەكات، مەهێڵە ببیتە جێگەی بێ متمانەیی كەسانی دەوروبەرت، ئەو شێوازەی ئێستات گونجاوە تا كارەكانت جێبەجێ بكەیت، هەوڵبدە لە خاڵە ناكۆكییەكانی نێوان خۆت و خۆشەویستت بگەیت و چارەسەریش بۆ گرفتی رەشبینیت بدۆزەوە.
دووانە
ئەوەندە گرنگی بە كەسێك مەدە كە قەدری ئەو گرنگی دانەت نازانێت، هەست بە بێزاری دەكەیت و ئەوەش پێویستی بە كاتە تا كەمتر دەبێتەوە، كەسێكی نزیكت هەوڵدەدات لێت نزیك بێتەوە و ئامانجێكی لەگەڵ تۆدا هەیە، بیر كردنەوەت بۆ رۆژانی ئێستا گونجاو نییە و بە بیركردنەوەت دا بچۆوە.
قرژاڵ
هەر هەنگاوێك پێویستی بە پێشبینی سەرەتاییە كە بزانی لە دواتر چ روودەدەن، هەمیشە بە دوای هەنگاوەكانی خۆتدا رێگە بگرە، كەسایەتیت شیاوە، ماوەیەكە شێوازی بیر كردنەوەت باشتر كردووە و هەر بۆیە دەبێ لە ئاستی خۆتدا رێگە بە دەست پێكردنی كارەكانت بدەیت.
شێر
بوێربە لە بڕیارەكانت، چونكە پێویستیت بە هەنگاوێكە تا جێبەجێیان بكەیت و هەمیشە بیركردنەوەت بەرەو گەشبینی ببە، كەسێكی نزیكت نیازی هەیە هاوكارت بێت لە كارەكانت، بەڵام مەبەستێكی هەیە و دەیەوێ لێت نزیك بێتەوە، ئاواتەكانی داهاتوو پشتگوێ مەخە.



گوڵەگەنم
ئەگەر بەم شێوازە بیر بكەیتەوەو رەنگە زۆر شت لە دەست بدەیت، چونكە ماوەیەكە دژایەتی كەسانی دیكەت بۆ هاتووە، ئەو هەنگاوانەی ئێستات، پێویستیان بە پشتگیری كەسێكە تا جێبەجێ ببێت، هیوایەك هەیە لە دڵت، ماوەیەكە دەتەوێ بەڵام بۆت جێبەجێ نابێت.
تەرازوو
بڕیارەكانت لە خۆتەوە مەدە، سەرەتا بیری لێ بكەوە و ئینجا جێبەجێیان بكە، ئەو شێوازەی كاری ئێستات جێگیرە و لەسەری بەردەوام بە، كەسێكی شیاو هاتۆتە نێو ژیانت و بڕیاری هاوبەش پێكەوە بدەن، ژیر بە لە رەفتاركردنت لەگەڵ كەسانی دەوروبەر، كێشەیەكت لەگەڵ كەسێكی ماڵەوە هەیە و چارەسەر دەبێت.
دووپشك
هەندێ جار بیركردنەوەكانت ئەنجامی باشیان دەبێت و بەڵام جار جارەش پێویستیان بە گۆڕانكاری هەیە، كەسایەتیت شیاوە تا لەنێو كەسانی دیكەدا خاوەن قسە و پێگەی خۆت بیت، هەمیشە داكۆكی بە مافت بكە و هەنگاوەكانت فەرامۆش مەكە، دوور بكەوە لە رەشبینی.
كەوان
لە زۆربەی كارەكانت كاتێك دەگەیتە كۆتایی، لێت تێكدەچێ و هەر بۆیە لە زۆربەیان پەشیمانیت پێوە دیارە، ئاوتێكی چەندەها ساڵەت لە دڵە و بەڵام بۆت جێبەجێ نابێت، پێویستیت بە كەسێكە تا لە بیركردنەوەت بگات، داهاتووت بەرەو باشی و چاكبوونەوە دەچێت.
گیسك
خەریكە هەستەكانت بەرەو بێ ئومێدی دەچن و بەمەش زۆربەی بیركردنەوەت بەرەو بێ ئەنجامی دەچن، لەم ماوەیەدا كارەكانت پشتگوێ مەخە و گرنگی تەواویان پێیبدە، ریز لە هەستی كەسی بەرامبەرت وەربگرە و چونكە ئەویش وای دەوێت، ژیرانە رەفتار بكە كاتێك لەگەڵ كەسانی تازە دەیاناسیت.



گۆزە
بەهۆی ئەو كێشەیەوە زۆربەی بیر كردنەوەت بەرەو ئەنجامی نەخوازراو رێگەیان گرتووە، هەوڵبدە كە كەسێكی شیاو بێتە ناو ژیانتەوە، پێویستە ژیانت بگۆڕی و بەم چەشنە بۆت ناچێتە سەر، كەسێك چاوەڕێتە و دەیەوێ هەنگاوی بۆ بهاوێژیت، بڕیارەكانت لە كاتی خۆی بدە.
نەهەنگ
كاتت پێویستە تا بە جوانی بیر كردنەوەت لە كارەكانت جێبەجێ بكەیت، هەمیشە بڕیاری شیاو بدە، گرفتێكت هەیە كە لە كاتی خۆی كارەكانت جێبەجێ ناكەیت و فەرامۆشیان دەكەیت، ئەو كەسەی دەیەوێ لێت نزیك بێت، نیازی پاكە و خواستی تۆی هەیە، ماوەیەك رێگەی بدە.
Top