رێكلام ئەمڕۆ بۆتە، هونەرێكی زیندوو، بە مەبەستی كارتێكردن لە جەماوەر، لەلایەن ئامادەكارانی بواری رێكلام چەندین بیرۆكە و كاری جوان دەكرێ، بە جۆرێك هەندێكیان ئەوەندە كارمان تێدەكەن، كە راستەوخۆ حەز و خواستمان بۆ بابەتی رێكلامەكە بچێت، ئەوەی دەیبینن چەند شێوازێكە لە رێكلامە بەناوبانگەكانی وڵاتانی جیهان، هەندێكیان بۆ چێشتخانەیە كە لە شێوەی توونێلێكە و دەچێتە ناو دەمی كچێك، یەكێكی دیكەش بۆ شیری ئەنانۆدیە، باڵەخانەیەكی گەورە و بەرزە، بە جوانترین رێكلام دادەنرێن، كە تەنیا وێنەیەكە، بەڵام بیرۆكەی رێكلامەكە بە جوانترین شێواز كراوە، هەموو ئەوانەش جێگەی سەرنجی خەڵك دەبن، كاتێك بە لایانەوە تێپەڕ دەبن، بە دەست خۆت نییە كە سەیرێكی نەكەیت و بەم جۆرە بابەتی رێكلامەكەش دەبینی.