چەند بیرۆكەیەك بۆ پـاكڕاگرتنی ماڵەكەت
July 7, 2015
رەنگا و ڕەنگ
- بۆ پاككردنەوەی زەوی و بەشی خوارەوەی ماڵەكەت، واچاكە هەندێك شەمعی هەنگوین بەكاربهێنێت، بە رێژەیەكی كەمیش بێت، ئەنجامێكی شیاوی دەبێت، هەروەها دەتوانی سوود لە رۆنی زەیتوون وەربگریت.
- بۆ پاككردنەوەی هەوا و بۆنی ماڵەكەت، دەكرێ بۆنداری ماڵ بەكاربهێنیت، یان ئەو پاككەرەوانە بەكاربهێنیت كە بۆندارن.
- پەڵەی سەر كاشی و دیوارەكان: بۆ چاسەرەی ئەو كێشەیە، دەتوانی سپرای بەكاربهێنیت، بۆ ماوەی چەند خولەكێك دواتر بە پارچە قوماشێك پاكی بكەرەوە.
- بۆ پاككردنەوەی ئامێری ساردكەرەوە (سەلاجە)، دەبێ هەموو كەرەستەكانی بهێنیتە دەرەوە و پاشان پاكی بكەیتەوە، دواتر تا وشك دەبێتەوە، ئینجا كەرەستەكان بخەرەوە ناو سەلاجەكەوە.
- بۆ پاككردنەوەی كەرەستەكانی شووشە، وا باشە سەرەتا هەر كەرەستەیەك پڕ ئاوی گەرم بكەیت، پاشان هەندێك ئەو شامپۆیە بخەرە ناو كەرەستەكان، دواتر ئەگەر دەستت كەوت هەندێك خەل بەكاربهێنە، تەنانەت ئەگەر هەندێك برنجیش دابنێت، ئەنجامێكی گەورەی دەبێت.
- بۆ چارەسەری بۆنخۆشكردنی گەرماو، دەكرێ هەندێك خوێ بە زەویی گەرماودا بكەیت، پاشان كەمێك خەل بە زەوی ژوورەكەدا بكە و پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
- تۆز و خۆڵ، بۆ رزگار بوون لە تۆز و خۆڵ، دەتوانی سەرەتا شوێنەكە تەڕ بكەیت، تا تۆز و خۆڵەكە كۆ ببێتەوە و لە ژێر دەستت نەڕوات، پاشان پاكی بكەرەوە، تا شوێنی دیكە پیس نەكات.
