شاشەی تەلەفزیۆن بۆ دواوەی ئۆتۆمبێلەكان

شاشەی تەلەفزیۆن بۆ دواوەی ئۆتۆمبێلەكان
زۆربەمان لە كاتی شوفێری و تێپەڕبوون لە شەقامەكاندا گرفتمان هەیە تا لە ئۆتۆمبێلەكەی پێش خۆمان رەت دەبین، بەتایبەت ئەگەر ئۆتۆمبێلی پێش خۆمان بارهەڵگر و گەورە بن، هیچمان لێ دیار نابێت، تەنانەت زۆرجار ئەو حاڵەتە بۆتە كارەسات و پێكدادانی لێ كەوتۆتەوە و بە زەرەر و زیانی ماددی و گیانی كۆتایی هاتووە، گەورە كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریا، بیری لە چارەسەری بۆ ئەو گرفتە كردۆتەوە، لە پرۆژەیەكی ئەلیكترۆنی تازەدا، ئەو كۆمپانیایە هەڵساوە بە دانانی شاشەی گەورە لە دواوەی ئوتۆمبێلە بارهەڵگرەكان، كە لە پێشەوەی ئەو ئوتۆمبێلانەش كامێرا بەستراوە، وێنەی پێش ئوتۆمبێلە بارهەڵگرەكە لەسەر شاشەكەی دواوە راستەوخۆ نیشان دەدات، بەمەش شۆفێری دواوەی خۆی ئاگادار دەكاتەوە لە هەبوونی ئوتۆمبێل یان نا، تا وەكو بتوانێ بە ئاسانی تێپەڕ ببێت.
Top