بزانە كەللوی ئەو هەفتەیەت چی لە هەگەبدایە بۆت

بزانە كەللوی ئەو هەفتەیەت چی لە هەگەبدایە بۆت
كاوڕ
پەیوەندییەكانت لەگەڵ كەسانی نزیكت بەرەو باشە چووە، خۆت لەسەر كەسی دیكە فەرز مەكە و چاوت لە كارەكانت بێت، شێوازی بیر كردنەوەت بگۆڕە و بە ئەنجامی كارەكانت رەزامەند بە، چونكە پێشبینی شتێك دەكەیت و پاشان وا دەرناچێت.

گا
ئامادە بە بۆ هەر گۆڕانكاری و ئەگەرێك لە ژیانی رۆژانەت، ماوەیەك بەو كارەوە سەرقاڵ بووی و ئاواتت ئەوە بوو كە كاتەكانت بكوژی، پێویستە بیر لە باش و خراپی كارەكانت بكەیتەوە و چونكە هەموو شتێك بە ئاوات و خواستی تۆ نابێت و لەگەڵ ژیانی رۆژانەدا رێگە بگرە.

دووانە
ئەوەندە نكۆڵی بە بیرۆكەكانت مەكە و بیر لە كاروباری خۆت بكەوە، ماوەیەكە ئەو گرفتە بێزاری كردووی و ناتوانی چارەسەری بكەیت، كەسێكی نزیكت نیازی وایە یارمەتیت بدات و تۆش رێگەی نادەیت، ئەوەندە خەیاڵ بە ژیانی داهاتووت دامەنێ.

قرژاڵ
كەسانی دەوروبەرت بیروڕای جیاوازیان هەیە، رای هەموویان رەت مەكەوە و تەنیا رای خۆت لەلات مەبەست بێت، ئەو كاتانەی هەست بە تەنیایی دەكەیت بیر لە داهاتوو بكەوە، كێشەكەت بچووكە و مەهێڵە گەورەتر بێت، گەشبین بە لە بیركردنەوە.



شێر
پێویستە ماوەیەك بە كارو و بیرۆكەكانتدا بچیتەوە و بزانی هەڵەكانی ژیانت لە كوێ سەرهەڵدەدەن، چونكە ماوەیەكە كێشە و گرفت بەرۆكەت بەرنادەن، ئەو كەسەی لە كارەكانت هاوبەشە، دەیەوێ كارێكی باشت بۆت بكات و بەڵام یارمەتی تۆی دەوێ، ژیرانە بڕیارەكانت بدە.

گوڵەگەنم
هەمیشە كارەكانت دوا مەخە و هەرچی باشە ئێستا بیكە، كاتێك بە تەمای كەسێكی دیكە دەبیت بۆ هەندێ بڕیارت، رەنگە بە هەڵە پێتبڵێن، بۆیە چاكترە خۆت بیریان لێ بكەیتەوەو بڕیاریان لەسەر بدەیت، هەنگاوی ئێستا گرنگە بۆ ئامانجاكی ژیانی داهاتووت.

تەرازوو
رووبەرووی گرفتەكانت ببەوە بە تایبەت كاتێك بەرەو كارەكانت رێگە دەگری، شێوازی بیر كردنەوەت گونجاوە تا لەگەڵ كاری ئێستاتدا بڕۆیت، هەمیشە بیر لە داهاتووی خۆت بكەوە و مەترسە لە كێشەكانت و چونكە زۆریان نەماوە و چارەسەر دەبن.

دووپشك
هەمیشە وابیر بكەوە كە ئەوانەی رۆیشت چیدی نایەتەوە رێگەت، چونكە بیر كردنەوە لە رابردوو بە هیچ ئەنجامێكت ناگەیەنێت، كێشەی خۆت و ئەو كەسە خۆەشەویستەت زوو چارەسەر دەبێت و بەڵام پێویستی بە هاوكاری تۆیە تا لەگەڵ یەكتردا رێكبكەون.



كەوان
ماوەیەكە لە كارەكانت شپرزەییت پێوە دیارە و مەهێڵە كێشەیەك هەموو ژیانت تێكبدات، خەریكی ژیانی ئاسایی خۆت بە و كێشەكانیش لە خۆیانەوە چارەسەر دەبن، هەنگاوێكت لە پێشە و بیری لێ بكەرەوە و بڕیاری لەسەر بدە، شێوازی مامەڵەكردنت باشتر بكە.

گیسك
كاتێك دەتەوێت هەنگاوێك بهاوێژی تووشی دوو دڵی دەبیت، تەنانەت كاتێك دەتەوێ بڕیارێك بدەیت، زۆر نیگەران دەبیت، پێویستیت بە یارمەتی كەسێكە تا لەو كارانەت رزگارت بكات، هەوڵبدە كارەكانی خۆت نەدەیتە دەست كەسانی دیكە، لەگەڵ كەسانی ماڵەوە هێمن و نەرم بە.

گۆزە
پێویستە بە جوانی بە دواداچوون بۆ ئەو گرفتانە بكەیت كە دێنە رێگەت، ئەو كێشانەی رابردووت بە ئێستاوە مەبەستەوە، هەندێ كاتت پێویستە تا ئەوەی لە دڵتە لە بیریان بكەیت، كەسێكی باش دێتە نێو ژیانت و یارمەتی بدە و هەماهەنگی لە كارەكانیدا بكە.

نەهەنگ
ماوەی داهاتووت ساتێكی خۆشی لەگەڵدا دەبێت، هەمیشە وا بیر بكەوە كە لە نزیكەوە بە ئامانجەكانت دەگەیت، بیر كردنەوەت بۆ داهاتووت رەشبینانەیە و پێویستە هۆكارەكان دیاری بكەیت و تا داهاتووت روون بێت، كەسێكی باشت كردۆتە هاوڕێت و هاوكارتە.
Top