دانیشتن بە ئاسمانەوە !

دانیشتن بە ئاسمانەوە !
ماوەیەكە ئەو كارە سەیرە پەیدا بووە، كە پیاوێك مەترێك لەسەر زەوی بەرزە و دانیشتووە، تەنیا گوچانێكی بە دەستەوەیە، ئەو كارە لە زۆربەی وڵاتانی ئەورپا دەكرێ، ئەو كەسانەش سواڵكەرن و دەیانەوێ بەم جۆرە سەرنجی خەڵك رابكێشن و تا شتێكیان پێبدەن، رەنگە زۆر كەس بڵێن، چۆن دەتوانن بەو جۆرە دانیشن، كارەكەش بەم جۆرەیە، ئەو گۆچانە، لە سەر زەویدا بنكەیەكی توند و تۆڵی هەیە، دواتر دەچێتە ناو دەستی كەسەكە، بە درێژایی دەستی دەچێتەوە ناو جەستە و دواتر وەك كورسییەك لە ژێرەوەی خۆی دانراوە، كە ماددەیەكی بەهێزە و بەرگەی كەسێك دەگرێت، ئەگەر سەرنج بدەن كەسەكان جلی زۆریان لەبەرە تا ئەو ئاسنە ون بێت و دیار نەبێت.
Top