هەنگاوەكان رێكخستن و جوانكردنی ژووری چێشت

هەنگاوەكان رێكخستن و جوانكردنی ژووری چێشت
كۆمەڵێك هەنگاوی جۆراوجۆر هەن، كە وادەكەن كاروباری دیكۆری ماڵەكەت بە جوانترین شێواز بێـت، ئەو هەنگاوانە هەر یەكە بۆ شوێنێكی ماڵەكەتە، زۆربەشیان لەلایەن پسپۆرانی دیكۆر و دیزاینی دیكۆری ماڵدا روون كراوەتەوە، لێرەوە ئەو هەنگاوانە بزانە كە دیكۆری ژووری چێشتت جوانتر و رازاوەتر دەكەن :
- شتە قورسەكان لەسەر رەفەكانی خوارەوەی كەوەنتەرەكەت ریز بكە شتە سووكەكانیش لەسەر رەفەكانی سەرەوە، شوێنی كەرەستەكانیشت دیاری بكە، تا بە ئاسانی بیاندۆزیتەوە.
- با قاپ و پەرداخەكان لە نزیك حەوزی قاپ شوشتنەكە بێت، بۆ ئەوەی نزیك بن لە شووتن و وشك كردنەوە، تا لەو كاتەی دەیانشۆیت و پاشان یەكسەر لە شوێنی خۆیان دابنێت.
- زەیت و بەهارات و ملاكەكانی چێشت لێنانت با لە نزیك تەباخەكەوە بێت تا بە ئاسانی بە كاری بهێنی لە كاتی چێشت لێنان.
- كلینكسی تایبەت بە دەست وشك كردنەوە یان خاولی تایبەت بۆ دەست وشك كردنەوە لەكاتی چێشت لێنان با لە مەتبەخەكەت دا هەبێ لە نزیك مەغسەلی تەباخەكەت هەڵواسە.
- ئەو شتانەی كە پەیوەندی بە ژووری چێشتەوە نییە با لە ژوورەكە نەبێت و تا ژێر دەستت نەگرێت و دەسگریش لای تەباخەكەت هەڵواسە تا لە كاتی پێویست بە دوای نەگەرێت.
- پێویستە كاتژمێر لە ژووری چێشتت هەڵواسی، تا ئاگاداری كات و ماوەی ئامادەبوون و برژاندنی خواردنەكانەوە بیت و بتوانی دیاریان بكەیت.
- سابوونی شل و رەق و شامپۆی دەست شوشتن با لەسەر مەغسەلی قاپ شوشتنەكەت هەبێ، زۆر جار لە كاتی خواردن ئامادەكردن پێویست دەكات زوو زوو دەستت بشۆیت.
- كلاوی بچوك لەسەرت بكە، تا لەكاتی خواردن ئامادەكردن تاڵە مووی پرچت نەكەوێت و هەڵنەوەرێتە ناو خواردنەكان.
- دەستەوانەی ژووری چێشت، پاكەتی تایبەت بەچئشت لێنان، دەتوانی گەر بەبەردەوامیش نەبێت بۆ ئامادەكردنی هەندێ خواردن پێویستە وەك باینجان، شەربەتی هەنار، تورشی دروست كردن، زۆر شتی دیكە تا دەستت تێكنەچێ و رەنگی دەستت ناشرین نەبێت.
Top