ئۆتۆمبێلە كلاسیكەكەی كوردستان
July 1, 2015
رەنگا و ڕەنگ
سەركەوت تاهیر، لە دایكبووی (1968)ـە و لە منداڵییەوە بیرۆكەی دروستكردنی ئەو ئۆتۆمبێڵەی بۆ هاتووە. دواتریش توانی ئەو ئۆتۆمبێلە دروست بكات. وەك خۆی باسیدەكات، تەنیا ماشێنەكەی وەرگرتووە، ئیدی شێواز و كاری بەدەن و دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە دروستكراوی دەستی خۆیەتی. هەر لەو بارەیەوە بۆ گوڵان وتی: «سەرەتا لە دوو پارچە شاسیمان دروست كرد، پاشان گێڕ و ئەكسەلمان بۆی دانا، دواتر مەكینەیەكی جێب كە (6) پستۆنە بۆمان دانا، دواتر دەستمان كرد بە دروستكردنی بەشی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە، هەموو كارەكانی بە كاری دەستی كراوە، زۆربەشی بە چەكۆش چاككراوە، ئۆتۆمبێلەكە ناوی (SKT)ـە و كورتكراوەی ناوی خۆمە، تا ئێستا (4) ئۆتۆمبێلم دروستكردووە، دووانیان لەسەرەتاوە دروستكردووە، ئەوەشیان تەواو بووە، ئۆتۆمبێلی داهاتووشم لەم ئۆتۆمبێلە كلاسیكانەیە، بەڵام نەخشی دەرەوەی لە ئاڵای كوردستان دەبێت، دروستكردنی ئەو ئۆتۆمبێلە نزیكەی (1) ساڵ و (6) مانگی خایاند، سوپاسی ئەوانەش دەكەم هاوكارییان كردم، تا ئێستا زۆر كەس داوایان كردووە كە ئەو ئۆتۆمبێلە بفرۆشم، بەڵام جارێ دەمەوێ لەلام بمێنێتەوە.
