كێك، خواردنێكی دڵگیرە، زۆر كەس حەز بە خواردنی دەكات، لە ساتەوەختی خۆشی و بۆنە و یادەكانیشدا پێشكەش دەكرێت، هەروەها لە كاتی ئاسایی لە ماڵەوە و هەندێ جاریش لە پێش میوانان دادەنرێت. شێوەی كێك زیاتر بازنەییە، تا بە ئاسانی ببڕدرێت و كاری خانمان ئاسان بكات، بەڵام ئەوانەی دەیبینن كۆمەڵێك شێوەی جۆراوجۆری كێكن كە لەلایەن كارگەی شیرنەمەنی (مایك) لە شاری واشنتۆنی ئەمریكا درووست كراون. خاوەنی كارگەكە ناوی مایك ـە، ناوی شوێنەكەشی ناوە: (كێكە جوان و خۆشەكانی مایك)، دواتریش نووسیویەتی، ئەگەر جارێك تامی كێكەكانمان بكەیت، هەرگیز ناچیتە لای كەسێكی دیكە، جگە لەوەی تامی كێكەكانی خۆشە، هەروەها شێوەی كێكەكانیش زۆر جێی سەرنجن.