وێنەكێشان لەسەر ددان

وێنەكێشان لەسەر ددان
ئەمڕۆ وێنەكێشان بۆتە هونەرێكی باو، كە زۆربەی هونەرمەندانی بیانی هەر یەكە بە جۆرە وێنەكێشانێك خەریكن، هەندێكیشیان داهێنان لە كارەكەیان دەكەن، دەڵێن (5000) هەزار ساڵ پێش ئێستا، هونەری وێنەكێشان لەسەر ددان هەبووە، كە ئەو كاتە مرۆڤ نەخشی لەسەر ددان دەكرد، تا یەكتر بناسنەوە و بزانن كێن، تەنانەت ئەگەر ونیش بن یان بمرن، بە ددانەكانیان دەیاناسیەوە، ئەوەتا هونەرمەندێكی فەرەنسی بە ناوی (ئیڤۆری كارڤینگ) هەمان ئەو هونەرە وێنەكێشانەی تازە كردۆتەوە، كە چەند ددانێكی بە وێنەكێشان رازاندۆتەوە.
Top