شازادە جۆرج بچووكترین شازادەی جیهان

شازادە جۆرج بچووكترین شازادەی جیهان
دوای ئەوەی (وییلیام) شازادەی بەریتانیا هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو (كیت) كرد، هەر لە سەرەتاوە داویان لێكرابوو كە منداڵیان ببێت و تا زنجیرەی بنەماڵەی شاهانە بەردەوام بێت و شازادەی دیكەیان زیاد بێت، پاش ئەوەی كیت دوو گیان دەبێت و دواتر كوڕێكیان دەبێت كە بە ناوی (شازادە جۆرج)یان كرد، بنەماڵەی شاهانە ماوە ماوە ئاهەنگی خۆنیشاندان بە جەماوەر و خەڵكی وڵات دەكەن، زیاتریش لە بالەكۆنەكەی كۆشكی شاهانە خۆیان نیشان دەدەن و سڵاو لە خەڵك دەكەن، لە دواترین دەركەوتنیان و لە یەكەمین دەركەوتنی شازادە جۆرج، كە بچووكترین منداڵی بنەماڵەی شاهانەیە، وێنەیان گیراوە، جێگەی سەیرە بە هەمان شێوە و بە هەمان گۆشەی وێنەوە بەر لە (31) ساڵ، شازادە ویلیامی باوكی شازادە جۆرج لە باوشی باوكی و بە ئامادەبوونی دایانی دایكی وێنەیان گیراوە، تا ئێستاش ترس لە دڵیاندا هەیە نەوەك كیت بە دەردی دایانای خەسووی بچێت و ئەویش لە رووداودا تێبچێت، بۆیە هەموو كات لەژێر چاودێری توند و سیكیوری بەردەوامە، تەنانەت شازادەی بچووكیش هەر لە ژوورەوە نایەتە دەرەوە !
Top