هەنگاوەكان بۆ بەهێزكردن و توند و تۆڵی نینۆكەكانت
June 25, 2015
رەنگا و ڕەنگ
- بەهۆی ئەوەی نینۆك ناسكە، بۆیە هەردەم پێویستی بە كرێمی تەڕكردن و نەرمكردنەوە هەیە، چونكە هەندێ جار نینۆك وشك دەبێ، ئیدی سانا دەبێ بۆ شكان، وابكە كە زوو زووە كرێم لە نینۆكەكانت بدەیت.
- ماوە ماوە حەمامی رۆن بۆ نینۆكت بكە، ئینجا چ لە رۆنی زەیتوون یان هەنگوین و شیر بەكاربهێنە، ئەگەر توانیت هەفتانە جارێك ئەو كارە بكەیت، ئەنجامەكەی دەبینی كە نینۆكەكانت چەندە توند و تۆڵ دەبن.
- كاتێك نینۆكەكانت جوان دەكەیت، ئامێری مەورەدەكە بە توندی لە نینۆكت مەدە، بە نەرمی و بۆ ماوەیەكی زۆر خەریكی بە، تا چواردەورەی نینۆكەكە تووشی برین و شكان نەبێت، واباشترە مەورەدەكە بە شێوەی راستە هێلێك لە نینۆكەت بدەیت.
- زۆربەی خانمان و كچان، كەرەستەی تیژ و ئاسن بەكاردەهێنن بۆ پاككردنەوەی ژێرەوەی نینۆكەكان، ئەوەیان هەنگاوێكی هەڵەیە، بۆیە باشترە لە رێگەی فڵچەوە ژێرەوەی نینۆكەكان پاك بكرێتەوە.
- ئەو كرێمانەی لادانی بۆیەی نینۆك بەكارمەهێنە كە رێژەی كەهول و ئەسیتۆنی تێدایە، كە زۆربەیان لەسەر قەپێلكی بۆیەكان نووسراوە، چونكە ئەو دوو ماددەیە نینۆكت بێهێز و نەرم دەكەن.
- دوور بكەوە لە كاركردن بە نینۆكەكانت، كە هەندێ جار لە كاروباری ماڵەوە پێویستت بە نینۆكەكانت دەبێ، بەڵام وا چاكە ئاگاداریان بیت و تەنیا بۆ كاری نەرم و ئاسان بەكاریان بهێنیت.
- ماوە ماوە جۆری بۆیەكەت بگۆڕە، بە تایبەت ئەگەر زانیت بۆیەكەت دەبێتە هۆی نەرمبوونی نینۆكەكانت، چونكە رەنگە پێكهاتەی بۆیەكە هۆكارێك بێت بۆ بێ هێز كردنی نینۆكەكانت.
