مانگی هەنگوینی (مانگی یەكەمی هاوسەرگیری)!

مانگی هەنگوینی (مانگی یەكەمی هاوسەرگیری)!
رەنگە زۆربەمان نەزانین مانای مانگی هەنگوینی چییە و لە چییەوە هاتووە، بە بڕوای هەندێك كە سەرەتای ژیانێكی تازەیە، نێوان دوو كەس، هەموو هەست و سۆزیان تێكەڵ دەبێت و كاتێكی تازەیە و پڕ لە خۆشییە بۆیە بەم ناوە نراوە، كەچی ئەوە هەڵەیە و راستی ئەو ناوە بەم جۆرەیە : لە سەردەمی كۆنی رۆمانییەكان دەبووایە بووك و زاوا بۆ ماوەی مانگێك هەنگوین و ئاو تێكەڵ بكەن و بیخۆنەوە، ئەوەش نەریتێكی باو بووە، ئەوانیش بە بەردەوامی ئەو كارەیان دەكرد، بە بیروڕای ئەوان، ئەگەر بووك و زاوا وا بكەن، ژیانیان لە سەرەتاوە بە خۆشی و شیرینی دەست پێدەكات و ئیدی تاڵی ناچێتە نێوانیان و شیرازەی خێزانییان پتەوتر دەبێت.
Top