هاوێنەی چاو لە زێڕ و ئەڵماس

هاوێنەی چاو لە زێڕ و ئەڵماس
بێگومان چاو یەكێك لە ئەندامە پڕبایەخەكانی لەشی مرۆڤە و هەموو تاكێك دەیپارێزێت. جاران زێڕ و زەوەند و ئەڵماس لە دەست و گوێ و مل دەخرا، بەڵام ئێستا دەتوانیت لەناو چاوەكانیشتدا هەبێ. ماركەی دیۆری فەڕنسی، بە هاوكاری و دیزاینی پسپۆڕێكی جوانكاریی ئیتاڵی بە ناوی (جۆن گالیانۆ)، سەیرترین هاوێنە و لینزی چاوی خانمانیان لە ئاو زێڕ و ئەڵماس دروست كردووە، كە ئەگەر تەماشای چاوی ئەو كەسە بكەیت ئەوەی ئەو چەشنە هاوێنەی لە چاوە، دونیایەك لە زێڕ و زەوەند و ئەڵماس دەبینی، نرخی هەر هاوێنەیەك لەم جۆرە لە نێوان (15) تا (150) هەزار دۆلارە.
Top