رێگا دروستەكانی پرچ بەستن
June 23, 2015
رەنگا و ڕەنگ
-هەرگیز پرچت مەبەستە كاتێك قژت تەڕە، چونكە لەو كاتەدا قژ لەوپەڕی توند و تۆڵیدایە، كاتێك پرچیشت دەبەستی، ئیدی پاڵەپستۆ لەسەر رەگی مووەكان زیاتر دەبێت و پرچت هەڵدەورێنێت.
- ئەگەر هەر پێویستت بوو پرچت ببەستی كە تەڕە، دەتوانی تەڵەكان بە دەست لە یەكتر جیا بكەیتەوە، پاشان وەك لەفێك بە دەوری تەڵە مووەكانی دیكەی بخولێنەوە و بیبەستە.
- وا چاكە دوای هەر بەستنێك، تەڵە پرچێك بهێڵیتەوە و لە دەوروبەری ئەو پارچە بەستراوە كۆ بكەیتەوە، واتە داو داوی جیا هەبێت و هەمووی بەیەكەوە مەبەستە.
- وا چاكە بەشی دواوەی پرچت بەرەو پێشەوە بهێنیتەوە و پاشان لەگەڵ پرچی پێشەوەی سەر تێكەڵیان بكەیت و بیبەستیت، تا بەشی دواوە ئازاری پێنەگات و بكەوێت.
- ئەگەر ویستت ناسك و جوان و سەرنجڕاكێش بیت، پرچت بەلایەكی سەرتدا بدە و ئینجا بیبەستە، با راستەوخۆ لە دواوەی پرچت نەبێت.
- باوترین مۆدەی پرچ بەستن، بریتییە لە شێوازی فەڕەنسی، كە سەرەتا پرچت لوول بكە و پاشان ببەستە، ئەو شێوازە پێیدەگوترێت (بەنانی).
