بۆرەك لە خوانی رەمەزاندا نۆش بكە

بۆرەك لە خوانی رەمەزاندا نۆش بكە
رۆژووانان لە مانگی رەمەزاندا دڵیان بۆ هەموو شتێك دەچێ، تەنانەت تا بانگی ئێوارە، حەز و ئارەزوویان بۆ هەموو خواردنێك دەچێ، خانمان و كچانیش بە كار و باری ماڵ و ئامادەكردنی خواردنەوە سەرقاڵ دەبن، وێڕای ئەوەی چەندین خواردنی جۆراوجۆر ئامادە دەكەن، دەشتوانن هەندێ خواردنی لاوەكیش ئامادە بكەن، وەك بۆرەك، كە خواردنێكی خۆشە، خانمان دەتوانن لە كاتی بەربانگ و تەنانەت پارشێوانیش بۆ كەس و كاریان دابنێن، بۆرەك خواردنێكی خۆشە و هەر بە خاوی و بە لێوان دەخورێت، ئەگەر شارەزا نیت لە دروستكردنی بۆرەك، دەتوانین لەم رێگەیەوە ئامادەی بكەیت :
پێویستی و كەرەستەكان
- هەویری بۆرەك :
2 كوپ ئارد
1 كوپ ئاو
4/3 كوپ ڕون
1 كەوچكی چێشت پێكی پاودەر
1 كەوچكی چا خوێ
- ناوەوەی بۆرەك :
4/1 كگم قیمە
2/1 دەسك كەرەوز
2 سەڵك پیاز
ڕون بۆ سووركردنەوە
خوێ بە پێی پێویست
چۆنیەتی دروستكردنی :
1. هەویرەكە وەكو هەویری نان تێكەڵ دەكرێت و جوان دەشێلدرێت.
2. پیازەكە لە ناو ڕوندا سوور دەكرێتەوە و قیمەو كەرەوزەكەی تێدەكرێت تا سوور دەبێتەوە.
3. هەویرەكە دەكرێت بە گونك و پان دەكرێتەوە هەروەكو نان دەكرێت بە چوار كەرتی وەكو یەكەوە .
4. دوای ئەوەی قیمەكەی تێدەكرێت و قەدی دەكەیت و شێوەی لاكێشەیی پێ وەردەگیرێت سووچەكانی دەنووسێنی بەیەكەوە .
Top