بەهۆی زۆری قوتابیانی قوتابخانەكانی وڵاتی (چین) كە لە هەندێ پۆلدا زیاتر لە (100) قوتابی تێدایە، وێڕای ئەوەی قوتابیان لەو وڵاتە، هەدەم پەنا دەبەنە بەر قۆپیە كردن، تەنانەت مامۆستایان و بواری خوێندن لەو وڵاتە لە (%5) بە قوپیە قۆناغەكانی خوێندن تەواو دەكەن، رێگە چارەشیان تا ئێستا نەدۆزیەوەتەوە، تەنیا ئەوە نەبێت كە لە كاتی تاقیكردنەوەدا چەند چارەسەرییەك بدۆزننەوە، لە شاری (باوگوی) لە هەرێمی شانكسی كە دەكەوێتە باكووری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە، سەیرترین چارەسەریان بۆ ریگە گرتن بە قۆپیەكردن دۆزییەوە، ئەویش بە بردنی ئەو قوتابیانەی تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن بۆ شوێنێكی چۆڵەوانی، هەر یەكە لە دووری (2) مەتر لەگەڵ هاوڕێكەی خۆی بێت، تا نەتوانن زانیاری و شت بە یەكتر بدەن و ەەر یەكە مافی خۆی وەربگرێت بەپێی زیرەكی ولێهاتوویی خۆی، ئەوەش بووە مایەی سەركەوتنی ئەو پرۆژەیە و لە وێنەكانیشدا دەبینن قوتابیەكان لە دووری یەكتر دانیشتوون.