چۆن دەزانی لە هەست و خۆشەویستیدا دەژی !

چۆن دەزانی لە هەست و خۆشەویستیدا دەژی !
هەست و خۆشەویستی، خەونێكە لە دڵی كچانە، ئەوانەی حەز و خولیای ئەو هەستەن، دەیانەوێ لە دڵی كەسێكدا بن، بۆ هەمیشە بمێننەوە و هەر ئەوانی تێدا بێت، زۆر جاریش كچان و خانمان لە هەستێكی دڵەراوكێ و دوو دڵیدا دەبن، ئاخۆ نازانن كەسێكیان خۆشدەوێ یان هەر تەنیا سەرسامن بەو كەسە، یان تەنیا هەستێكیان بۆی هەیە، تا بزانی ئایا لە خۆشەویستیدا دەژی یان نا، هەروەها بۆ زانینی هەستەكانت بەرامبەر كەسێك، واچاكە بەم زانیاریانەی لای خوارەوە ئاشنا بیت :
- كاتێك لە دیداری ئەو كەسەدا دەبیت كە لە دڵـتە، لەو كاتە هەست بە شەرم و نازەوە دەكەیت، بە تایبەت ئەگەر لێدانی دڵت خێراتر لێبدات و لە قسە كردنیش بشلەژێی.
- لەو كاتەی هەستت دەكەی بەرامبەر ئەو كەسەی، كوڵەكانت سوور و پەمەیی دەبێتەوە، ئەوە مانایەكی سرووشتی جەستەیە كە بە هۆی هەستەوە وادەكات روومەتەكانت سوور ببنەوە.
- هەستت بە راستگۆیی و پاكی ئەو كەسە كرد، بە تایبەت لە كاتی تەنگانەدا بۆت بەردەستە، هەموو كات پشتگیریت دەكات و تۆش قبوڵی دەكەیت.
- كاتێك لەگەڵ ئەو كەسە دەبیت، هەست بە دڵخۆشی و شادی دەكەیت، تەنانەت هەست دەكەی لە خۆشیان دەفڕی، و وادەزانی كە خۆشیت لەلای ئەو كەسەوەیە.
- بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ قسە بكەن و بە جوانی لە یەكتر بگەن و لە قسەكردن و بیركردنەوە هاوبیر و هاوسۆز بن.
- زوو زوو پرسیاری یەكتر بكەن و بیری لە یەكتر بكەنەوە، بە تایبەت ئەو كاتانەی كە لە یەك دوورن و ئاگاداری یەكتر نین.
- كاتێك هەست دەكەیت كە دڵپیسی لێیدەكەیت و نیگەران دەبیت كاتێك ئەو لەگەڵ كەسانی دیكە قسە دەكات و دەوەستێـت، هەروەها كاتێك گوێ لە گۆرانی بە سۆز دەگریت و زیاتر بیر لەو كەسە دەكەیتەوە.
Top