وێنەیەكی جوانی گەورە وێنەكێشی بەریتانی (جۆن كۆنستابل)ـە، كە لە ساڵی (1821) ئەو وێنەیەی كێشاوە و تێیدا باس لە دیمەنێكی سرووشتی دەكات، كە هەر خۆی لەو شوێنەدا لە دایك بووە و گەورە بووە، زیاتر خەڵكی فەڕەنسا سەرسام بوون بە كارەكانی كۆنستابل، تا وای لێهات زۆربەی بەرهەمەكانی ئەو كاتە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا نمایش دەكرد، لە وێنەكەدا بە شێوازێكی زۆر جوان وێنەی هەور و ئاوی كێشاوە، كە زۆر لە وێنەی سرووشتی نزیكە، بە چەند ساڵێك دوای كێشانی ئەو وێنەیە كۆنستابل لە ساڵی (1837) كۆچی دوایی كرد.