چەندین جۆرە نمایشی وێنە و وێنەكێشانی جۆراوجۆر هەن، هەندێكیان لە پیشانگاكاندا دەكرێنەوە، هەندێكی دیكەش لەسەر تابلۆكاندا دادەنرێن، هەندێكی دیكەش بە كاری هونەری و سێ رەهەندی دەكرێن، بەڵام وادیارە ئەو وێنەكێشە كە ناوی ( لەوڕا جێنكسۆن)ـە، لە وڵاتی كەنەدا دەژی، بیرۆكەیەكی دیكەی بۆ وێنەكێشان و نمایشی وێنە هەیە، وەك خۆی دەڵێت : ئێمە هەموو كات سەیری دەم و چاوی یەكتر دەكەین، بۆ ناتوانین سوودیان لێوەربگرین بۆ نمایشی وێنەیی، دوای ئەوە بیرۆكەیەكی بۆ هات، كە چەندین وێنەی جۆراوجۆر و كارتۆنی لەسەر دەم و لێوی مرۆڤ چێ بكات، تا ببێتە نمایشێكی جوانی وێنە و وێنەكێشان.