تەمەنی مرۆڤ دیاری كراوە، هەندێكیش لە سنووری خۆیان تێپەڕ دەبن و بەرەو سەدەیەك دەچن، تا ئێستا كەس نەگەیشتۆتە (123) ساڵ، هەر بۆیە ملیاردێرێكی بولگاری بە ناوی (مۆلۆدڤی دیمیتری)یە، لە ئێستاوە ملیۆنێك دۆلاری كردۆتە خەڵات بۆ ئەو كەسەی تەمەنی بگاتە (123) ساڵ، تا ئێستا كەس نەبووە، تەنیا ئەو ئافرەتە فەڕەنسییەی كە ناوی (جین كالمێنت) بوو، كە لە تەمەنی (122) ساڵی كۆچی دوایی كرد، رەنگە كەسانێكیش هەبن لەم سەر و ئەوسەری دونیا، بەڵام لەوانەیە بەو خەڵاتەیان نەزانیبێت.