ئاهەنگی هاوسەرگـیری لە ئاسمان!

ئاهەنگی هاوسەرگـیری لە ئاسمان!
هەر زانیومانە كە ئاهەنگی هاوسەرگیری لە هۆڵ و باخچە و شوێنی تایبەت دەكرێت، كە شوێنێكیان تەرخان كردووە تا دۆستان و خزم و كەسی بووك و زاوا، ئامادەی زەماوەندە بن و كاتێكی خۆشیش لەگەڵ ئاهەنگەكە بەسەر ببەن. بەڵام ماوەیەكە ئەو نەریتە باوی نەماوە كە ئاهەنگی هاوسەری لە شوێنی وا بێت، بەڵكو ئێستا لوتكەی چیا و شوێنی بەرز بۆتە گۆڕەپانی زەماوەند و ئاهەنگگێڕان، ئەوەتا لە تازەترین ئاهەنگی هاوسەری هەر یەك لە (كریس پۆل و فۆبی بیكەر) لە بەرزترین لوتكە چیای جیهان كە زنجیرە چیاكانی (ئەڤرێست)ـە، ئاهەنگی خۆیان گێڕا. ئەو جۆرە مەراسیمەی هاوسەری بۆتە نەریتێك و زۆربەی تازە هاوسەران، شوێنی زەماوەندیان لە شوێنێكی بەرز هەڵدەبژێرن، بە مانای ئەوەی كە خۆشەویستی نێوانیان ئەوەندە بەرز و بڵندە، هیچ شتێك ناتوانێت لە یەكتریان بكات، رەنگە لە داهاتووشدا ببێتە نەریتێكی باو لە هەموو وڵاتانی جیهاندا.
Top