دیواربەندی قوفڵی خۆشەویستی لە پاریس!

دیواربەندی قوفڵی خۆشەویستی لە پاریس!
لە شاری پاریسی پایتەختی خۆشەویستی و رۆمانسی فەڕەنسا، پردێكی كۆن هەیە، كە تا ئێستا نۆژەن دەكرێتەوە، ئەو پردە ناوی (بۆن دیزارت)ـە و مێژووی ئەو پردە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەهەم، ئێستاش بۆتە شوێنی پیاسە و گەڕانی خۆشەویستان و ئەڤینداران، ئەوەی سەیرە لەم پردەدا، ئەوەیە كە لە سەرەوەی هێمایەك بۆ خۆشەویستی هەیە، ئەویش تۆپە كلیلی خۆشەویستی نێوان خۆشەویستانە، ئەوانەی دەیانەوێ خۆشەویستییان لە دڵی یەكتردا قوفڵ بدەن، دەچن تۆپە كلیلێك دەكڕن و ناوی خۆیان لەسەر دەنووسن و بە زنجیرەكانی سیاجی سەر پردەكە دەكەن، وەك ئەوەی تا هەتایی ئەوانە لە یەكتر جیا نابنەوە و هەر بەیەكەوە دەبن، دڵیشان بۆ یەكتر لە نێو قوفڵێكی ئاسنیندایە. دوای ئەوەی لە پێشوودا بەهۆی زۆریی ئەو قوفڵانەوە، بەشێكی پردەكە رووخا، ئەمجارەیان سەرۆكی شارەوانی وڵاتی پاریس، فەرمانی دا كە ئەو قوفڵانە لەوێ نەمێنن و بگوازرێنەوە بۆ شوێنێكی دیكە، دوای هەڵگرتنی هەزارەها تۆپە كلیلی جۆراوجۆر، كە كێشیان نزیكەی (4) تەن دەبوو، بۆ شوێنێكی دیكە گواستراوە، ئەوەش بووە مایەی ناڕەزایی و دڵتەنگی ئەوانەی قوفڵی خۆشەویستیان لەم شوێنەدا هەڵواسیبوو.
Top