بۆ زانیاریت - هەنگ و هەنگوین

بۆ زانیاریت  - هەنگ و هەنگوین
هەنگ پاكترین و جوانترین بوونەوەرە، كە هەنگوینێكی ساف و پاكمان پێشكەش دەكەن، با هەندێك زانیاری لەسەر هەنگ بزانین، هەنگ لە رێگەی بۆن و سەماوە یەكتر دەناسنەوە و پەیوەندی بە یەكتر دەكەن، كاتێك یەكێك لە هەنگەكان شوێنێكی گوڵ دەدۆزێتەوە، دواتر دەگەڕێتەوە بۆ شانەكەی و بە خوولانەوەی بازنەیی لە گەورە بۆ بچووك بە هاوەڵەكانی دەڵێت، كە شوێنێكی باشم دۆزیوەتەوە، كاتێك هەنگ شیلەی گوڵ دەخوات، راستەوخۆ دەچێتە ناو كیسی شوێنی هەڵگرتنی هەنگوین، سەرەتا پێكهاتەی شەكری گوڵەكە بە چەند قوناغێك تێپەر دەبێت، پاشان بەشێكی زۆری ئاوی گوڵەكە جیا دەبێتەوە، كە بە پلەی گەرمی ناو كیسەكە دەبێتە هەڵم، دوای ئەوەی ئاو و بڕە شەكرەكەی لێی جیا دەبێتەوە، پاشان ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێتە هەنگوین. هەر شاهەنگێك، رۆژانە (1500) هێلكە دادەنێت، نزیكەی 250000 هێلكەش لە هەر وەرزێكدا دەبێت.
Top