مانای خەون -كوشتن-

مانای خەون -كوشتن-
زۆر جار خەون بە هاوڕێ و كەسانی نزیكمان دەبینین، یان ئەوان ئێمە دەكوژن، یان ئێمە ئەوان دەكوژین، تەنانەت كوشتن لە خەودا زۆرە و زۆربەش وا دەزانین مانای شتێكی خراپە. با لێرەوە بزانین خەو بینین بە كوشتن و بڕین مانای چییە؟ ئەوەی لە خەودا ببینێ كە خۆی دەكوژێت، مانای كەسێكە هەست و دەروونی پاكە، بەڵام متمانەی بە خۆی نییە، ئەوەی ببینێ كە كەسێكی دیكە دەكوژێ، واتە لەگەڵ ئەو كەسە كێشە و گرفتی هەیە، چاكترە چارەسەری بكەن، ئەوەی لە خەودا ببینێت كە دەیكوژن، مانای ئەوەیە تەمەنی درێژ دەبێت، یان ئەگەر كەسێكت كوشت و خوێن هەبێت، خەوەكە بەتاڵە و چ ماناییەكی نییە.
Top