بیجامای هاوینەیی بۆ خانمان لە ماڵدا

بیجامای هاوینەیی بۆ خانمان لە ماڵدا
ماوەكە كەش و هەوای كوردستان بەرەو گەرمی چووە، تیشكی هەتاویش ئەوەندە بەهێزە كە كاتێك خانمان بەر هەتاو بكەون، تووشی چەندین گرفتی پێستی رووخسار و تێچكچوونی ماكیاژیان دەبننەوە، ئەی ئەگەر بیانەوێ لەش و لاریان لە گەرما بپارێزن، تا هیچ ئارەقە نەكەن ئەوكاتە دەبێ چی بكەن ! كاتێك خانمان گەرمایان دەبێ، وێڕای ئەوەی بێزار دەبن، كەچی جوانی تێكدەچێ و بۆنیشیان ناخۆش دەبێ، بە تایبەت كاتێك لە ماڵ دەبن، یا لەو كاتەی پشوو دەدەن، ئەو كاتانە دەگرێتەوە كە زیاتر لە دوای دەوامەوە لە ماڵن، ئەگەر خانمێك دەیەوێ هەردەم سەرنجڕاكێش و بەرچاو بێ، ئیدی پێویستە هەموو كات پۆشتە بكات، بۆنێكی خۆشیش لە خۆی بدات، جلێكی جوانیش لەبەر بكات، كە جێی سەرنج و جوانی بێت، كۆمەڵێك جلی هەمەچەشن هەن، كە خانمان لە ماڵدا لەبەری دەكەن، واچاكە جلێكی جوان و خۆش بێت بۆ لەبەر كردن، چونكە ئەگەر لە كاتی حەسانەوە و پشوودا بیت، جلێكی تەسك و بێزاركەرت لەبەر بێ، ئەوكاتە تام لە پشوو و حەسانەوەكەت ناكەی، بۆ چارەسەری ئەو لایەنە، پسپۆران پێیان باشە كە هەردەم قاتە بیجامەی قوماشی تەنك لە ماڵدا لەبەر بكەن، ئەوانەی بە گوڵ و گوڵزار و نەخشی جۆراوجۆر رازاوەتەوە.
Top