بەسەرهاتێكی گاندی و پێڵاوەكانی !

بەسەرهاتێكی گاندی و پێڵاوەكانی !
جارێكیان گاندی بە خێرایی دەرۆیشت تا فریای شەمەندەفەر بكەوێت، چونكە شەمەندەفەرەكە دەستی كردبوو بە رۆیشتن، كاتێك گاندی سەردەكەوێت، یەكێك لە تاكە پێڵاوەكانی لەپێی دەبێتەوە و دەكەوێتە دەرەوەی شەمەندەفەرەكە. گاندیش دەستبەجێی تاكە پێڵاوەكەی دیكەی داكەند و تێهەڵدا بۆ لای تاكە پێڵاوەكەی دیكەی كە جێمابوو!
ئەو خەڵكەی دەوروبەری كاتێك ئەمەیان بینی و سەریان سوڕما و گوتیان بۆ وات كرد؟
گاندی وەڵامی دانەوە گوتی : ئەو كەسەی كە ئەو تاكە پێڵاوە دەدۆزێتەوە، خۆزگەی دەخوازێت كە دوو تاك بێت، چونكە ناتوانێت سوود لە یەك تاك ببینێت، بۆیە ئەو تاكەی دیكەم فڕێدا، چونكە منیش ناتوانم سوود لەم تاكە بەتەنیا ببینم.
Top