ئۆباما و دیكتاتۆرە بچووكەكە بەیەكەوەن!

ئۆباما و دیكتاتۆرە بچووكەكە بەیەكەوەن!
باراك ئۆباما، سەرۆكە سەركەوتووەكەی جیهان، كە لەگەڵ زۆربەی سەركردەكانی وڵاتانی دیكەدا هاوڕێ و دۆستە، پێوەندیشی لەگەڵ زۆربەیان هەیە، لەولاوەش دیكتاتۆرە بچووكەكە، نازناوی (كیم جۆنگ)ی سەرۆكی ئێستای كۆریای باكوورە، بە مێشكە هەرزەكارەكەیەوە زۆر جار وڵاتانی جیهان و بەتایبەت ئەمریكا دەترسێنێت، بۆیە بۆ زۆر كەس سەیرە ئەگەر بڵێن: ئۆباما و سەرۆكە دیكتاتۆرەكە بەیەكەوە گاڵتە و پیاسە دەكەن. ئەگەر سەیری ئەم وێنانەش دەكەی، دەبینی هەردوو سەرۆكەكە بە یەكەوە یاری باسكە و پیاسەی بازاڕ و گاڵتە و گەپ دەكەن. هەرگیز ئەو كارە نابێت، چونكە هەردووكیان ئێستا دوژمنی یەكترن، لێرەدا دەكرێ بیرمان بۆ هاوشێوەكان بچێ، واتە ئەوانەی لە وێنەكاندا دەبیندرێن، ئەوانە ئۆباما و كیم نین، بەڵكو دوو كەسێ هاوشێوەی هەردوو سەرۆكەكەن، ئەو كارەش لەلایەن وێنەگرێكی ئەمریكی بە ناوی (هاوارد ئاما) كراوە، دوای ئەوەی هەردوو هاوشێوەكە دەدۆزێتەوە و پاشان وێنەكانیان دەگرێت.
Top