گەرمای هاوین و تیشكی بەتێنی هەتاو بێزاركەر و كەشێكی دژە جوانییە، چونكە هەرچی كەرەستە و بۆیە و داو دەرمانی جوانكاری هەن، بە كاریگەریی تیشكی خۆر دەتوێنەوە. تەنانەت هەندێكیان بەرگەی ئەو گەرمایە ناگرن. هەروەها گەرمای ئەو كاتە، دەوروبەری چاوەكانت رەش دەكەن و هەندێ جاریش ئەو گەرمایە دەبێتە هۆی پەیدابوونی پەڵەی دەم وچاو، ئەوانەش كە چاویان گەورە و گەشە، لەبەر تیشكی هەتاو ناتوانن چاویان هەڵبێنن، هەروەها ئەگەر دەتەوێ چاوەكانت بە چاویلكەیەكی مۆدێرن كە هەم جوانت بكات و هەمیش چاوانت لە گەرما و خۆڵ و تۆز بپارێزێت، دەتوانی چاویلكەیەكی گەورە لە چاو بكەیت، چونكە تەنیا ئەوە چارەسەرە تا چاوەكانت بە ماكیاژە پارێزراو بن، ئەو چاویلكانەی ئێستا باون، زۆربەیان لە رەنگی رەشە، تا لە دوورەوە چاوەكانت دیار و گەورە بەرچاو بكەون، هەندێكی دیكەش لە رەنگی جۆراوجۆرن، بەتایبەت ئەوانەی تایبەتن بۆ كچانی تازە پێگەیشتوو، یان ئەوانەی حەز بە چاوێلكەی رەنگاوڕەنگ دەكەن، واباشە كە چاویلكەكە بە پێوانە و شێوازی خۆت بێت و پڕ بە چاوت بێت.