بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە !

بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە !
كاور
خەریكە ماوەیەكە ئاسوودە دەبیت و دوای ئەوەی كە ماوەیەكی ناخۆشت بەڕێ كرد، كاتێك هەستەكانت بۆ كەسێك دەبێ، بتوانە ژیرانە بۆی دەربخەی، كەسێك دەیەوێ بیروڕای خۆی بەسەرت بسەپێنێت، رێگەی مەدە، مامەڵەكردنت سادە بێت لەگەڵ دەوروبەرت.

گا
ئەوەندەی بیر لە رابردوو دەكەیت، پێویستە كارەكانی ژیانت رێكبخەی، كێشەت لەگەڵ ئەو كەسە نزیكەت تەواو نابێت و چونكە لە یەكتر تێناگەن، لە كارەكانت خاویت پێوە دیارە و دەبێ دووبارە كارەكانت بە جوانی جێبەجێ بكەیت و متمانەت بە خۆت بێت.

دووانە
كەسێكی نزیكت هەردەم خۆشی تۆی دەوێ، بەڵام تۆش وادەزانی دێتە ناو ژیانت و ماوەیەكە لێی دووركەوتیتەوە، هەوڵبدە وەك جاران لەگەڵ یەكتر ئاشنا و نزیك بن، ئەو ماوەیە ساتە وەختێكی ناخۆشە بۆت، بەڵام لە كۆتاییدا دڵخۆشی بۆت دێت.

قرژاڵ
شێوازی رەفتارت توندە و پێویستە نەرمتر مامەڵە لەگەڵ كەسانی دەوروبەرت بكەیت، ئەو كاتانەی تەنیا دەبیت خۆت بە شتێك خەریك بكە و مەهێڵە كەسانی دەوروبەرت هەستت پێبكەن كە كەسێكی زۆر بیر دەكەیتەوەو ئایندەت گەشە و بڕوات بە كارەكانت هەبێت.

شێر
ئەو رێگەیەی هەڵتبژاردووە لە كارەكانت، ئەنجامی دەبێت، كاتەكانت بۆ خۆت تەرخان بكە، ماوەی داهاتووت لەگەڵ ئەو كەسە نزیكەت بەرەو باشی دەچێت، بیرۆكەكانت بۆ داهاتوو گونجاوە و ئەو كارەی ئێستات خەریكی، زیاتر هەوڵی بۆ بدە چونكە دەبێت.

گوڵەگەنم
پێویست ناكات ئەوەندە روون كردنەوە بۆ ئەو كەسە بكەیت كە خۆی لێت دڵتەنگ كردووە، چونكە هەڵەی ئەویشە كە ئەو كێشە نێوانتان روویدا، لە كارەكانت هەمیشە خۆت دەست پێبكە و تا كۆتایی لەگەڵی بە، ناكرێ كارەكانت لە نیوەدا واز بهێنێت.

تەرازوو
هەر رازێكت لە دڵ بێت، پێویست ناكات پەلە بكەیت تا بەدەستی دەهێنێـت، ماوەیەك ئارام بگرە و هەموو شتێك بە دڵت دەبێـت، ئەو رێگەیەی رەفتار كردنت لەگەڵ كەسانی ماڵەوەت شیاو نییە و باشترە زیاتر خۆت لێیان نزیك بكەیتەوە و گەشبین بە.

دووپشك
رێز لە بیر و بۆچوونی كەسانی دیكەش بگرە و ئەوانیش بە پێی خواستی خۆیان بیر دەكەننەوە، رەنگە ئەوانیش لەسەر حەق بن و نابێت تەنیا قسەی خۆت زاڵ بێت بەسەریان، ئەو كارەی كردت بۆ كەسە نزیكەكەت جێگەی دەستخۆشی تۆ و دڵ خۆشی ئەو بوو.

كەوان
رێگەی داهاتووت روون نییە، بۆیە پێویست ناكات ئەوەندە نیگەران بیت، ئەو كاتەی نیازت وایە كارێك بكەیت، پێویستە سەرەتا بیری لێ بكەیتەوەو دواتر جێبەجێ بكە، لە خۆتەوە مەچووە ناو كاری خەڵك، هەمیشە دڵ كراوە بەرامبەر گرفتەكانت چونكە چارەسەریان نزیكە.

گیسك
ئەوەندە هەستیار مەبە بەرامبەر هەنگاوەكانت، چونكە زۆربەی كارەكانت بەرەو باشی دەچێ و دڵنیابە لەوەی ئەنجامی دەدەیت كە بەرەو ئەنجامێكی باش دەچێ، شێوازی كارەكەت گونجاوە لەگەڵ كەسایەتیت و بە قسەی كەسانی دیكەوە كاریگەر مەبە، دەیانەوێت تۆ بشكێنن و فەرامۆشیان بكە.

گۆزە
ئەو كارەی ماوەیەكە خەریكی پێوەی، بەرەو ئەنجامێكی باش دەچێ و هەندێ كەسانی دەوروبەرت چاكەی تۆیان دەوێ كاتێك یارمەتیت دەدەن، هەمیشە بڕوات بە خۆت هەبێت، بە تایبەت لە كارەكانت جێگەی خۆت بكەوە و كەسێكی بەسۆز بەرێگەوەیە بۆت.

نەهەنگ
هەر كاتێك بەرەو هەنگاوێك كار دەكەیت، دەبێ ئەوە بزانی كە لایەنی باش و خراپ بۆت دەبێ، متمانەت بە خۆت بێت و لە كارەكانت دڵنیا بە ئینجا جێبەجێیان بكە، ئەو كارەی رابردوو كردت هەنگاوێكی باش بوو بۆت، كەسێك داوای یارمەتیت لێت دەدات و پێویستی پێتە.
Top