سیاسییەكان مرۆڤن، وەك هەموو مرۆڤێك دەژین، زۆربەی كاتەكانیان لەگەڵ كاروباری سیاسەت و پەیوەندی وڵات و حیزبە، كاتێكی كەمیان هەیە بۆ ژیانی تایبەتی خۆیان، هەندێ جاریش سوود لە كاتەكانیان وەردەگرن و لە نێو خەڵكدا دەبینرێن، كە ئەوەش دەبێتە جێگەی سەرەنجی خەڵك، ئاخۆ ئەوانەی تەنیا لە شاشەكان دەبینرێن، دەبێ لە سرووشتدا چۆن رەفتار و مامەڵە بكەن، ئەوەتا (جۆن كێری) وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە تازەترین دەركەوتنی لە نێو خەڵكدا، كە بە گەشتێك سەردانی وڵاتانی كۆریا و ئەندەنووسیا و چینی كردووە، كێری، زۆر حەز بە وێنەگرتن دەكات، تەنانەت لەو كاتەی وێنەی سێلفی و دارەكەی دەركەتووە، وەزیری دەرەوە زوو زوو وێنەیەكی سێلفی دەگرێ، ئەوەتا لەگەڵ زۆربەی خەڵكدا و لە نێو شوێنە گشتییەكاندا چەندین وێنەی سێلفی خۆی و دەوروبەری گرتووە.